سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

AM:08:07:08/04/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی ٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش رووی لە بەرزبوونەوە کردووەو بە ٦١ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە













گەلەری