سەردێڕ:

مەزهەر ساڵح: پێدەچێت نزیکەى ٩٥ ترلیۆن دینار لە دەرەوەى دامەزراوە بانکییەکان بێت

PM:03:11:05/04/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری داراییی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پێدەچێت نزیکەى ٩٥ ترلیۆن دینار لە دەرەوەى دامەزراوە بانکییەکان بێت.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری داراییی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەکارهێنانی بەربڵاوی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی رێگە بە هاووڵاتیان دەدات بە تێچووی کەمتر قەرز بکەن کە ١٠٩ ترلیۆن دیناری وڵات لە دەرەوەی سیستەمی بانکی هەڵگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی کە گیراونەتەبەر بۆ چالاککردنی بازرگانی ئەلیکترۆنی هاوتەریبە لەگەڵ یەکێک لە هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ تێکەڵکردنی پارەی کۆکراوە لە ماڵەکاندا بۆ سیستەمی بانکی، کە بەشدارە لە بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و گەیشتن بە سەقامگیری دارایی.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵاتی دراو پێشتر رێسا و رێکارەکانی تۆمارکردنی ئامادەکردبوو بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی ئەم بازرگانییە، بە شێوەیەکی هەماهەنگ کە بەشدارە لە رێکخستنی بازاڕ و بەرزکردنەوەی متمانەی بەکاربەران.

وتیشی، هەنگاوەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی متمانە و چالاککردنی بازرگانی ئەلیکترۆنی هاوتەریبە لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی.

هەروەها، هەموو رێوشوێنەکان بۆ چارەسەرکردنی تەکنەلۆجیای زانیاری و تێکەڵکردنی لەگەڵ سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵیدا هاوتەریبن لەگەڵ رێنێسانسی دیجیتاڵی وڵات، کولتوری دارایی کۆمەڵگا، و پەرەپێدانی رەفتاری دراوی لە پێوەندی لەگەڵ داب و نەریتی بۆماوەیی و نەریت و کولتوورەکان.

ئەوەشی خستەروو، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٪٨٧ـی، واتە نزیکەی ٩٥ تریلیۆن دینار لە کۆی گشتی ١٠٩ تریلیۆن دینار، لە دەرەوەی سیستەمی بانکی هەڵگیراوە، ئەمەش رێگری دەکات لە بەشداریکردنی بەشێکی بەرچاو لە سامانی میللەت بەشێوەیەکی کاریگەر لە ئابووریدا.













گەلەری