PM:01:55:05/04/2025
1184 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی وڵاتی میانمار بڵاویانکردەوە، بەپێی دوایین ئامارەکانی بومەلەرزەکە سێ هەزار و ٣٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە ونزیکەی ٢٢٠ کەس تا ئێستا بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیاکانی وڵاتی میانمار ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندار بوون بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر بەرزبوونەتەوە و تا ئێستا چوار هەزار و ٨٥٠ کەس بریندار بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زیانێکی مادی زۆری بە
وڵاتەکە گەیاند و بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە و بینا رووخاون و نزیکەی ٢٢٠ کەس
بریندار بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەکە
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێختەر وڵاتی میانمار هەژاند و بەشێکی
بەنگلادیش و تایلەندیشی گرتەوە.