سەردێڕ:

کەنەدا ئەو هاوڵاتیانە ئاگادردەکاتەوە کە بۆ گەشت دەچنە ئەمریکا

PM:01:28:05/04/2025

1896 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی کەنەدا هاوڵاتیانی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە کە ئەگەری هەیە لە کاتی چوونە ناو ئەمریکادا پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیان بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دەزگاکانی راگەیاندنی کەنەدا راسپاردەی نوێکراوی حکومەتی کەنەدایان بۆ گەشتیاران بۆ ئەمریکا راگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بە توندی مەرجەکانی چوونە ژوورەوە جێبەجێ دەکەن و چاوەڕوانی پشکنین لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بکەن، لەنێویاندا پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

هەروەها، دەسەڵاتدارانی کەنەدا هاوڵاتیانی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر رێگەیان پێنەدرێت بچنە ئەمریکا، ئەوا رەنگە پێش دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەسەر بکرێن بکرێن.

ئاماژەیان بەقوەشکرد، کارمەندانی ئەمنی ئەمریکا لە دەرەوەی ناوچەی سنوور پێویستیان بە فەرمانی دەستگیرکردن هەیە بۆ پشکنینی ناوەڕۆکی لاپتۆپ یان مۆبایل، بەڵام لە خودی سنوورەکە پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت نییە بۆ ئەو کارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەندین بۆنەدا بە ئاشکرا باسی لە پێویستی یەکخستنی کەنەدا بۆ ئەمریکا کردووە.

وتیشی، کەنەدا دەیتوانی خۆی لە باجەکانی واشنتۆن بەدوور بگرێت و پارێزگاری سەربازی بەدەستبهێنێت ئەگەر وەک ٥١ـەمین ویلایەت پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکردایە.













گەلەری