ترەمپ داواى گفتوگۆى راستەوخۆ لە ئێران دەکات و سەرۆکى ئێرانیش دەڵێت، شەڕمان ناوێت بەڵام بەرگرییش لە خۆمان دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، پێداگری لەسەر ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکات.
هەروەها، پەیامنێران پرسیاریان لێکرد کە ئایا لەگەڵ پێشنیاری
ئێران بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات رازییە؟ لە وەڵامدا
وتی، کە پێی باشترە راستەوخۆ بەڕێوەیان ببات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە دڵنیاییەوە دەزانێت کە بەرپرسانی ئێران
گفتوگۆی راستەوخۆیان دەوێت، بەڵام دڵەڕاوکێیان هەیە و هەست بە لاوازی دەکەن.
هاوکات، مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتی، وڵاتەکەی
بە دوای شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا ناگەڕێت، بەڵام درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە خۆی.