سەرۆکی ئەمریکا باجی ٪١٠ـی لەسەر بەرهەمە بەریتانییەکان، خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان سەبارەت بە باجەکان گفتوگۆبکات.
هاوکات، ئەمەش دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا و
ئیتاڵیا، کە هەرسێکیان کۆکبوون لەسەر ئەوەی شەڕی بازرگانی زیانێکی زۆری دەبێت.
هەروەها، بڕیارە لە ئەمڕۆ شەممەشەوە، باجی ئەمریکا بە رێژەی٪١٠ لەسەر
کاڵا هاوردەکراوەکان لە سەرانسەری جیهان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، باجی نوێی گومرگ لەسەر
کاڵای وڵاتان دادەنێن، هەر وڵاتێکیش دەیەوێت باج لەسەر کاڵاکانی کەمبکرێتەوە،
پێویستە سەرەتا ئەو دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی باج لەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بکات.