سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:32:05/04/2025

2288 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٦ دۆلار ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٦٥ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا هاوشێوەی جیهان دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نا جێگیری نرخی زێڕ دوایبڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت وبەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ داناوە و نرخەکەی بە نا جێگیری ماوەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٢ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە.













گەلەری