سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:00:03/04/2025

23340 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٣١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو هەر ئۆنسەیەک نزیکی ١٤ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەڵام بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی کە مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٨٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٤ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٥١ هەزار دینارە.













گەلەری