سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

AM:08:54:03/04/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو دۆلارێک و ٨١ سەنت نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک و ٢٩ سەنت لە نرخەکەی نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.













گەلەری