نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو هەر ئۆنسەیەک نزیکی ٢٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە بەڵام بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی کە مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا،
مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٧٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٤٠ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینارە.