AM:08:57:02/04/2025
1156 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو ٥٣ سەنت نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤٨ سەنت لە نرخەکەی نزمبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر
بووە.