سەردێڕ:

کیەر ستامەر: داوا وڵاتان دەکەم هاوکارییمان بن لە کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی کۆچبەران

PM:03:42:31/03/2025

1452 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، داوا لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا دەکات، هاوکارییان بکەن و پێکەوە بە یەکجاریی کۆتایی بە پرسی قاچاخچییەتی کۆچبەران بهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، بانگهێشتی هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات بۆ وڵاتەکەی، تا پێکەوە بتوانن پلانێک دابنێن بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی و کۆچی نایاسایی لە وڵاتەکانیاندا.

هاوکات باسی لەوەش کرد، پێویستە حکومەتی هەر سێ وڵات، پێکەوە هەماهەنگیی لەنێوانیاندا هەبێت و سەرجەم زانیارییە هەواڵگرییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، تا بە یەکجاریی کۆتایی بە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان بهێنن.

 













گەلەری