PM:12:54:31/03/2025
1600 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی روسیا لە دانوستانەکانی ئاگربەستی ئۆکرانیا بکشێتەوە، ئەوا باجی زیاتر بەسەر وڵاتەکەیدا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، باجی گومرگی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە نەوتی روسیا دەکڕن ئەگەر پوتن رازی نەبێت بە ئاگربەست و شەڕ لە ئۆکرانیا نەوەستێت.
باسی لەوەش کرد، پێیوانیە پوتن لە بەڵێنەکەی پاشگەز ببێتەوە و ئەنجامەکانیش
بە دڵی هەموو لایەک دەبن.
هاوکات
لەلایەکی دیکەشەوە، ترەمپ هۆشداری بە سەرۆکی ئۆکرانیاش داوە، ئەگەر لە رێکەوتنی
کانزا دەگمەنەکان پاشگەزببێتەوە، ئەوا
رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە