سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:53:31/03/2025

5808 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١٢٤دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٣٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٥٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٧٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٣٩ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٤٨ هەزار دینارە.














گەلەری