سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:36:31/03/2025

1284 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو ٢٣ سەنت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٤ سەنت لە نرخەکەی نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.

 













گەلەری