راوێژکاری بازرگانی ترەمپ، رایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا شەش ترلیۆن دۆلار وەک باج کۆبکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتیژییەک بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی گەنجینەی فیدراڵی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پیتەر ناڤارۆ، راوێژکاری بازرگانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەنیازە لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا شەش ترلیۆن دۆلار وەک باج کۆبکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆشکی سپی پێشبینی دەکات ساڵانە بە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار پشتگیری بودجەی
فیدراڵی بکات، دوای زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێل.
هەروەها،
ئیدارەی ئەمریکا هەوڵ دەدات باج و قەرز لەسەر کڕیارانی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی لە رێگەی
پرۆژە یاسایەکەوە کە پێویستی بە رەزامەندی کۆنگرێس هەیە کەمبکاتەوە.
هاوکات، سەرۆکی ئەمریکا، باجی ٪٢٥ـی لەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردە و بارهەڵگر راگەیاند، کە لە ٢ـی نیسانی
ساڵی ٢٠٢٥ەوە کاری پێدەکرێت، ئەمەش لە هەنگاوێکدا بوو بە ئامانجی پاراستنی پیشەسازی
ناوخۆیی و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بازرگانی.