PM:08:30:30/03/2025
1504 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئهمریكی له دوای وهرگرتنی پۆستی وهزیری كارایی حكومهت له ئیدارهی سهرۆكی ئهمریكا، یهكێك له پلانهكانی رێكخستنهوهی ناسایه و دەیەوێت لە رێگهیهوه مرۆڤ بۆ ههسارهی مهریخ بنێرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، مەسک کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بە بەرنامەکانی ناسا و دووبارە تەرخانکردنی خەرجییە فیدراڵیەکان بۆ ناردنی خەڵک بۆ مەریخ، بەو پێیەی سەرچاوەکانی ناسا دووبارە جێگیر دەکرێنەوە بۆ ئەرکی ناردنی مرۆڤ بۆ مەریخ.
ئاماژەی
بەوەشکرد، مەسک سەرۆکایەتی کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی سپەیس ئێکس دەکات و هەوڵیداوە
پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی.
هەروەها،
ترەمپی قەناعەت پێکردووە کە یارمەتیدانی گەیشتن بە مەریخ رووداوێکی مرۆیی دەبێت.