AM:09:13:29/03/2025
2028 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا هاوڵاتییانی ئاگاداردەکاتەوە لە زیادبونی ئەگەری هێرشەکان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، داواشیان لێدەکات بە زوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، مەترسی زیادبونی هێرش و توندوتیژییەکان دەکرێت لە رۆژانی جەژندا باڵیۆزخانە و رێکخراوە نێودەوڵەتیی و دامەزراوە گشتییەکان لە سوریا بکرێنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییانی دەکات
دوربکەونەوە لە قەرەباڵغی زۆر و کۆبونەوە و خۆپیشاندان و گەشتی سوریا نەکەن، ئەو
ئەمریکیانەشی لە سوریان، بە زوترین کات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
هەروەها، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لە ساڵی ٢٠١٢
کارەکانی راگرت، حکومەتی ئەمەریکا ناتوانێت هیچ خزمەتگوزارییەکی کونسوڵگەری یان
فریاگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی لە سوریا بکات.