AM:08:28:29/03/2025
3940 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی میانمار بڵاویکردەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کەس و دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکاش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیان لەدەستدان بگاتە ١٠ هەزار کەس.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حکومەتی میانمار ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٣٠٠ کەس.
ئاژانسی تاس بڵاویکردەوە، رووسیا ئامادەیی
دەربڕیوە بۆ ناردنی تیمێکی ١٢٠ کەسی بۆ میانمار بۆ هاوکاریکردن و دۆزینەوەی
قوربانیانی بومەلەرزەکە، هاوکات، هەریەکە لە چین و ئەمریکاش ئامادەیی ناردنی
هاوکاریان دربڕی.
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزببێتەوە بۆ ١٠ هەزار کەس.