سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگەیاند، ده‌بێت حكومه‌تی نوێی سووریا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێت و به ئاشكراش رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بكات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جۆزێف عۆن، سه‌رۆكی لوبنان رایگه‌یاند، ئاماده‌یه پێشوازی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سووریا بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌رج بۆ پێشوازیی له سه‌رۆكی
قۆناغی راگوزه‌ری سووریا داده‌نێت و ده‌ڵێت، ئه‌م پرسه له چه‌ند هه‌فته‌ی
داهاتوو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
وتیشی، به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به رووی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكرێته‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئاواره سوورییه‌كان.
هەروەها، ده‌بێت حكومه‌تی نوێی سووریا هه‌موو
پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێت و به ئاشكراش رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه
ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بكات، كه ئه‌م سێ مه‌رجه‌یش سێ ره‌گه‌زی
سه‌ره‌كین له حوكمڕانی قۆناغی راگوزه‌ری سووریا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاماده‌ن گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا به‌رده‌وامی پێ بده‌ن و پێشوازیی له ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌ن و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و دانوستاندنەكانیش
له‌م باره‌وه تا ئێستا ئه‌رێنین.