سەردێڕ:

نرخی نەوت بەزربووەوە

AM:08:41:03/03/2025

1452 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٥ سەنت بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ترەمپ دوو هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ـی ئازار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.













گەلەری