PM:02:28:02/03/2025
1716 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق، رایگەیاند یەدەگی زێڕی وڵاتەکەیان بە رێژەی ٤٥.١٪ زیادیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەدەگی زێڕی بانکی ناوەندی عێراق لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٤دا گەشەی ٤٥.١٪ـی تۆمارکردووە، بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو، بەو پێیەی لە ١٢ تریلیۆن و ٢٩ ملیار دینارەوە گەیشتووەتە ١٧ تریلیۆن و ٨٣ ملیار دینار، ئەوەش لە ئەنجامی زیادبوونی بڕی زێڕ و بەرزبونەوەی نرخی زێڕ.
هاوکات باس لەوەش دەکات، زیادبوونی یەدەگی زێڕ سوودی زۆری دەبێت بەو پێیەی
سەقامگیری ئابوری و دارایی بەهێزدەكات و لە مەترسییەکان دەیپارێزێت، بە ئامرازێکی
گرنگیش دادەنرێت بۆ دەستوەردان لە بازاڕی دراو.