سەردێڕ:

لە بازگەی دێگەڵە ١٧ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکران

PM:05:53:09/02/2025

15084 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کاریگەری گازی فرمێسکڕێژ لەبازگەی دێگەڵە ١٧ کەس رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لەکۆیە کران.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، بۆ ئەنجامدانی خۆپیشداندان مامۆستایان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بەڵام لە بازگەی دێگەڵە هێزەکەی پارتی بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر مامۆستایان و بەهۆیەوە ١٧ مامۆستا بریندار بوون.

هاوکات، هێزەکەی پارتی هێرشی کردە سەر تیمی رۆژنامەوانیی ئێن ئاڕ تی و دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمەکەی ئێن ئاڕ تیدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٥ رۆژە مانگرتنی مامۆستایان بەردەوامە و حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامیان ناداتەوە، مانگرتووانیش دەڵێن دەبێت کۆتایی بەو دۆخە بێت کە ١٠ ساڵە مووچەخۆران تێکەوتوون و ئیتر مووچە لەکاتی خۆیدا وەرگرن و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ١٠ ساڵی رابردوو ٦٠ مووچەیان نەداوە یاخود بە لێبڕین و پاشەکەوتەوە دابەشکراوە.














گەلەری