پاڵاوگەیەکى نەوتی بە بەهاى دوو ملیار دۆلار لە کەرکوک دروست دەکرێت کە رۆژانە تواناى پاڵاوتنى ٧٠ هەزار بەرمیل نەوتى هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەرپرسانى کەرکوک رایانگەیاند، پڕۆژەکە نزیکەی سێ هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی شارەکە دەڕەخسێنێت و لە جۆری وەبەرهێنانە و ماوەی جێبەجێکردنی لەنێوان دوو تا سێ ساڵدایە.
باس لەوەشکراوە، پاڵاوگەکە
لە نزیک دامەزراوە نەوتییەکانى پارێزگاکە دروست دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەم
پڕۆژەیە لە چوارچێوەى پلانەکانى وەزارەتى نەوتى عێراقە و ئامانجی دابینکردنى بەرهەمە
نەوتیەکانە بۆ پارێزگاکە و پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆی وڵاتە لە بەرهەمەکانى بەنزین
و گاز و نەوتى سپى کە تا ئێستاش بەشێکیان لە دەرەوەى وڵات هاوردە دەکرێن.