سەردێڕ:

ڤیدیۆ..دایکێک خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ پاراستنی منداڵەکەی

PM:04:26:21/07/2021

13064 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ماڵپەڕی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆستی چینی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دایکێک لە پێناو پاراستنی منداڵەکەی خۆی کردووەتە قەڵغان لەبەرامبەر ئەو رەشەبا بەهێزەی هەڵیکردووە.


لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، دایکەکە بە سکۆتەرێک لە سەریەکێک لە شەقامەکان دەڕوات کاتێک رەشەبا بەهێزەکە دایکەکە دەخاتە سەر زەوییەکە و رەشەباکەش خەریکە منداڵەکەی لێدەبات، بەڵام دایکەکە خۆی دەکاتە قەڵغان بۆیی و دەیپارێزێت.













گەلەری