سەردێڕ:

کونسوڵگەری ئێران ئاگادارییەکی لەبارەی پێدانی ڤیزای گەشتیاری بڵاوکردەوە

PM:03:51:27/10/2021

13512 جار خوێندراوەتەوە

سەرکونسوڵگەری ئێران لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە بە ھەموو جۆرەکانییەوە دەستی پێکردوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکونسوڵگەری ئێران لە پارێزگای سلێمانی راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئاگاداری ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە ھاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردوەتەوە.
لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.
دەشڵێت، گەشتیاران دەتوانن لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەنھا بڕی پێنج ھەزار دینار بۆ لێدانی ڤیزا دەدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەھۆی سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێران سەرجەم گەشتەکانی لە دەروازە سنورییەکان و ئاسمانییەکان و ئاوییەکانی بۆ وڵاتەکەی راگرت.

کـ ، ئـ 












گەلەری