سەردێڕ:

تابلۆ ھونەرییەکانی پیکاسۆ بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران

AM:11:23:24/10/2021

7516 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، چەند تابلۆیەکی ھونەریی پاپلۆ پیکاسۆ، ھونەرمەند و شێوەکاری ئیسپانی لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.


لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەبۆنەی ١٤٠ەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پێشانگاکانی بواری خستنەڕووی وێنە و شێوەکاری، ناوەندی سوزبیز لە ئۆتێلی بیلاگیۆ لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا، پێشانگایەکی تابلۆی ھونەری کردەوە و تیایدا، تابلۆ ھونەرییەکانی پاپلۆ پیکاسۆی ھونەرمەند و شێوەکاری ئیسپانی بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
ئوتێلی بیلاگیۆ ھەمیشە شوێنی بۆنە و ئاھەنگەکانی تایبەت بە پێشانگا ھونەریی و تابلۆ ھونەرییەکان بووە، پێنج لەو تابلۆ ھونەریانەی کە فرۆشراون ھی ھونەرمەندی دیاری ئیسپانی پیکاسۆ بوون. 
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لە تابلۆکانی پیکاسۆ، کە "ژنێکە کڵاوێکی سوور و پرتەقاڵی لەسەردایە" و ئاماژەیە بۆ ماریی تریسا والتەر و خۆشەویستەکەی، بە بەھای ٤٠.٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
ھەر بە گوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، ھەردوو تابلۆی "پیاو و منداڵەکە" و "پەیکەری پیاوەکە"ی پیکاسۆ، بە بەھای ٢٤.٤ و ٩.٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراون.

نـ - غـ
کـ - ئـ 













گەلەری