بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٤ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەردەوام نرخەکەی بە چەند هۆکارێک روو
لە بەرزبوونەوە بوو.
زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و
بەتایبەت گەیشتنی ئاڵۆزییەکان بە سوریا، بوونە هۆی ناسەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا و
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو ٩٠ دۆلار.
پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی
کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا
بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە
نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.