سەردێڕ:

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؛ پێشبینییەکانی کەشناسی چین؟

AM:10:40:08/05/2024

9416 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنووریەکان .

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

کەشناسی دەشڵێت، لەمڕۆوە تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو، پلەکانی گەرما رۆژانە بە دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٧

سلێمانی: ٢٥

دهۆک : ٢٤

زاخۆ : ٢٥

هەڵەبجە :٢٧

کەرکوک: ٢٩

گەرمیان : ٣٢

سۆران : ٢١

حاجی ئۆمەران: ١٥













گەلەری