سەردێڕ:

پەروەردەی گشتی سلێمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان: بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دەتوانن بیکەنە پشوو

AM:08:36:28/02/2024

3564 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی گشتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو کەشە ناجێگیرەی رووی لە سلێمانی کردووە سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن بیکەنە پشوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەسەڵاتیان پێدراوە بەهۆی بەفربارین و بای بەهێزەوە و لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان لە هەر شوێنێک ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووبێ دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەر پەروەردە و یەکە ئیدارییەک ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووبێ لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان دەوام نابێت و پشووی فەرمیە. 
بەیانی ئەمڕۆ بەفر چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و لە سەنتەری شاری سلێمانیش بەفر باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

لەوبارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەقامی گۆیژە و ئەزمەر بەهۆی بەفربارین و بایەکی بەهێزەوە شەقامەکە بە رووی شۆفێراندا داخراوە و داواش کراوە بە هیج جۆرێک شەقامە بە کارنەهێندرێت.














گەلەری