سەردێڕ:

گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی چای سینەمەکی

PM:09:50:04/10/2021

20156 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر لەوانەی کە کێشەی قەبزییان هەیە بەهۆی زۆر دانیشتن یان سیستمی خواردنی ناتەندروستەوە، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای سینەمەکی ببینین.


چای سینەمەکی بە چارەسەرێکی سروشتی دادەنرێت بۆ قەبزی، لێرەشدا گرنگترین سوودەکانی ئەم خواردنەوەیە ئاشكرادەکەین، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی" Greatist"دا باسکراوە.

ئەم چایە یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە قەبزی، و نەرمکردنەوەی قۆڵۆن و زیادکردنی جوڵەی هەناو، هەروەها هانی هاتنە خوارەوەی پیسایی دەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا هەڵئاوسانی مایەسیری کەمدەکاتەوە، کە بەهۆی قەبزی درێژخایەنەوە دروستدەبێت.

هەروەها لەگەڵ ئەوانەشدا سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام نابێت زۆر بەکاربهێندرێت.













گەلەری