سەردێڕ:

زیرەکی دەستکرد دەتوانێت مێشکی مرۆڤەکان بخوێنێتەوە

PM:07:52:14/12/2023

2056 جار خوێندراوەتەوە

زانایان یەکەمین کڵاوی زیرەکی دەستکردیان لە جیهاندا دروستکردووە کە لەڕێگەی گۆڕێنی شەپۆلی مێشکەوە بۆ دەقی نوسراو، مێشک دەخوێنێتەوە.


ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، کڵاوەکە بە هەستەوەرێک داپۆشراوە کە چاودێری چالاکییە کارەباییە تایبەتەکان دەکات لە مێشکدا لەکاتی بیرکردنەوەدا و دەیگۆڕێت بۆ وشە.

هاوکات تیمێک لە زانکۆی تەکنەلۆژیای سیدنی رایانگەیاند، ئەم داهێنانە دەتوانرێت شۆڕشێک لە چاودێریکردنی ئەو نەخۆشانەدا بکات کە بەهۆی جەڵتەی مێشک یان ئیفلیجی توانای قسەکردنیان لەدەستداوە.

لە ڤیدیۆیەکی نموونەدا بۆ داهێنانەکە، وا دەردەکەوێت کە کەسێک بیر لە رستەیەک دەکاتەوە کە لەسەر شاشەکە پیشان دەدرێت، دواتر بەهۆی کڵاوەکەوە دەگۆڕێت بۆ رستەی نووسراو کە زیرەکی دەستکردەکە کۆدی کردووەتەوە.













گەلەری