سەردێڕ:

واتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ دەخاتەروو

PM:06:34:08/12/2023

9904 جار خوێندراوەتەوە

پلاتفۆڕمی نامە ناردنی خێرا ناسراو بە 'واتسئاپ' رایگەیاند، تایبەتمەندییەکی نوێ تایبەت بە شاردنەوەی نامە دەنگییەکان بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتەروو کە تێیدا نامە دەنگییەکە یەکجار دەبیسترێت و دواتر نامێنێت.


ئەمڕۆ هەینی، پلاتفۆڕمی نامە ناردنی خێرا ناسراو بە واتسئاپ لە پلاتفۆرمی تایبەتی خۆیەوە بڵاویکردەوە، تایبەتمەندییەکی نوێ کە بەهۆیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت نامە دەنگییەکانی بشارێتەوە بۆ ئەپلیکەیشنەکە زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاش یەکجار گوێگرتن لە نامە دەنگییەکان بەکارهێنەر بە بەکارهێنانی وشەی تێپەڕ دەتوانێت نامە دەنگییەکە بشارێتەوە و تەنها خۆی دووبارە گوێی لێ بگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو، " تا ماوەی ١٤ رۆژ نامە دەنگییەکان دەتوانرێت بمێننەوە".

باسی لەوەش کرد، لە ساڵی ٢٠٢١ـدا لە تایبەتمەندی " ڤیو ۆنس" کە بە مانای 'یەکجار بیستن' دێت ئەوە کراوە بەڵام لەم وەشانەدا دەتوانرێت لای بەکارهێنەر بمێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ئەمساڵدا واتسئاپ پێنج تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەران زیادکردووە کە بریتین لە: زیادکردنی قەبارەی ناردنی وێنە، دانانی ناوی درێژ بۆ گروپ چات، ناردنی فایل لەگەڵ روونکردنەوەدا، گۆڕینی ئایکۆنی ئەپلیکەیشنەکە، شاردنەوەی نامەی دەنگی.














گەلەری