سەردێڕ:

دێرنا: پێش ئەوەی رووبەڕووی دووەم قەیرانی وێرانکەربێتەوە چی دەکات

AM:08:48:29/09/2023

1916 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە شاری دێرنا لە رۆژهەڵاتی لیبیا هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ جێگیرکردنی شێوازەکانی کوتان و خۆپارێزی، بەتایبەتی دوای راگەیاندنی فەرمیی دۆزینەوەی " بەکتریا " لە سەرجەم سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی شارەکە لە ئەنجامی شیبوونەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی زریانی دانیال.


وتەبێژی فەرمی سەنتەری فریاکەوتن و پاڵپشتی لە وەزارەتی تەندروستی لیبیا رایگەیاند، ئەوەی تا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەرگرتنەوەی تەرمەکاندا بەدەست هاتووە و هەروەها لە تەعقیمکردن و کوتان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکان لە کارەپێشیینەکانیانە.

کردەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ رێگریکردن لە پەتاکان

مەلەک مەرسیت وتەبێژی فەرمی سەنتەری فریاکەوتن و پشتیوانی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی هەوڵەکانی تیمەکانی گەڕان و دەرهێنانەوەی تەرمەکان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکان رایگەیاند:

هێشتا پرۆسەی دەرهێنانەوە و ناشتنی تەرمەکان و گەڕان بەدوای کەسانی ونبوو بەردەوامە، هاوتەریب بە ئۆپراسیۆنی تەعقیمکردن لە لایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی لە نەخۆشخانەکان و خاڵەکانی ئەمبولانس و بنکە تەندروستییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان.

لە دێرنا چی ڕوویدا؟

لە رۆژی ١٠ـی ئەیلولی ئەم ساڵدا زریانی دانیال چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی لیبیای گرتەوە کە دیارترینیان شارەکانی دێرنە، بنغازی، ئەلبەیدە، ئەلمەرج و سوسەن بوون، وە لە ڕۆژی ١٦ـی ئەیلولی ئەم ساڵدا سەنتەری نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان باری نائاسایی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە راگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بەهۆی ئاوی ناپارێزراوەوە بۆ ١٥٠ حاڵەت بەرزبووەوە.

هاوکات ژمارەی تەرمی قوربانیانی تۆمارکراو لەئەنجامی لافاوەکەی شاری دێرنە کە گەورەترین شاری زیانلێکەوتوو لەنێو شارەکاندایە، سێ هەزار و ٨٤٥ کەسە.

هۆشداری نێودەوڵەتی

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دا لە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان لە ئەنجامی پیسبوونی ئاو و نەبوونی ڕێکاری خۆپارێزی وە جەختی لەوە کردەوە کە تیمی رێکخراوەکەکانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان لە ناوچەکەدا، پێش ئەوەی ببێتە هۆی دووەم قەیرانی وێرانکەر لە ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە رێکخراوەکە بانگەوازێکی بەپەلەی دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی زیاتر لە ٧١ ملیۆن دۆلار بۆ قوربانیانی زریانەکە لە لیبیا، هاوکات مارتن گریفیتس رێکخەری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە دابینکردنی ١٠ ملیۆن دۆلاری لە سندوقی ناوەندی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند .

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دێرنە لە وتارێکیدا سەبارەت بە نەخۆشی سیل تووشبوو هۆکاری ئەو کارەساتانەی بەسەر دێرنەدا هات بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەزاران کەس لە دێرنا لە لافاوێکی بەرفراوان و بێ وێنەدا گیانیان لەدەستدا و چەندین جار بونە قوربانی و نابێت بۆ جارێکی ترببنەوە قوربانی پیسبونی سەرچاوە ئاوییەکانیش.













گەلەری