سەردێڕ:

ڤیدییۆ.. رۆبۆتێکی نوێ بۆ ھاوڕێیەتی کردنی توشبووانی ئۆتیزم

AM:09:45:26/09/2021

11752 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ژاپۆن رۆبۆتێکیان لەسەر شێوازی منداڵ دروستکردووە کە وەک منداڵێکی تەمەن ١٠ سال رەفتاردەکات بۆ ھاوڕێیەتی کردنی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی ئۆتیزم بوون.


رۆبۆتی "ئیبۆکی" لەسەر دوو تایە دەجوڵێت و دەتوانێت ماسولکەکانی دەم و چاوی کە لاستیکی و نەرمن، وەک گۆڕانی ئاماژە و دەربڕینەکانی بەکاربھێنێت.
زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، ئامانج لە دروستکردنی رۆبۆتەکە ھاوڕێیەتی کردنی ئەوکەسانەیە کە توشی ئۆتیزم بوون.
دەشڵێن، رۆبۆتەکە لە رێگەی زیرەکیی دەستکردەوە دەتوانێت بجوڵێت و رەفتاربکات.
ھیرۆشی ئیشیجورو، پرۆفیسۆر لە بواری دروستکردن و بەرھەمھێنانی مرۆڤی ئامێری "رۆبۆتەکان" لە زانکۆی ئۆساکا لە ژاپۆن رایگەیاند، رۆبۆتەکە دەتوانێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بەوردی سەرجەم جوڵەکانی ئەنجامبدات، ھاوکات، دەتوانێت لەڕێگەی ئەو ھەستەوەرانەی بۆی دانراوە ھەست بە جۆری ئەو ژینگەیەش بکات کەتیایدا بەکاردەھێنرێت.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی لەبارەی رۆبۆتەکەوە لە گۆڤاری "رۆبۆتیکا"دا بڵاوکراوەتەوە، زانایان توانیویانە جوڵەی خۆنەویست بۆ رۆبۆتەکە زیاد بکەن وەک چاوتروکاندن و دەربڕینی ئاماژەکانی دڵخۆشی و دڵتەنگی و نیگەرانی.

کـ ، ئـ












گەلەری