سەردێڕ:

کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت؛ سود بۆ عێراق و زیان بۆ ئەمریکا

PM:08:14:06/09/2023

1344 جار خوێندراوەتەوە

سعودیە ماوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی درێژکردەوە و ئەم بڕیارەش نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتەوە و ئەو وڵاتە ترسی لە بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی ناوخۆ هەیە بەڵام بەپێی شیکارییەکان لەم بڕیارەدا عێراق لە پارەی زیادەی نەوت سودمەند دەبێت.


سعودیە بەردەوامی بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات و دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش نرخی نەوت بەربەستی ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەمەش کاردنەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

وردەکاری بڕیاری سعودییە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

لە رۆژی رابردو چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی سعودیە رایگەیاند، ماوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژدەکرێتەوە و تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە شێوەی مانگانە پێداچونەوە بە بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت و لە قۆناغی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکرێت یاخود نزمبکرێتەوە.

کاردانەوەی ئەمریکا لەسەر بڕیارەکە

جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیارەکەی سعودیە کاریگەری راستەوخۆ دروستدەکات لەسەر بازاڕی نەوتی جیهانی، بەڵام ئەمە بڕیارێکی نوێ نییە و سیاسەتێکی بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لەم کاتەدا گرنگی پێدەدرێت تەنها دابینکردنی سووتەمەنییە بە نرخێکی گونجاو بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا.

کەمکردنەوەی نەوت و زیادەی پارەی نەوتی عێراق

ئەم بڕیارەی سعودیە کاریگەری دەبێت لەسەر عێراق بە شێوەیەکی ئەرێنی، چونکە لە بودجەی ئەمساڵی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار خەڵمێندراوە و بەهۆی بڕیارەکەی سعودییەوە نرخی نەوت لە نێوان ٨٨ بۆ ٩٠ دۆلار جێگیر دەبێت و بەم شێوەیەش عێراق لە فرۆشتنی هەر بەرمیلە نەوتێک بڕی ١٣ بۆ ١٥ دۆلاری دەبێتە پارەی زیادەی نەوت.

رێژەی ناوەندی بەرمیلە نەوتی فرۆشراوی عێراق مانگانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتە و لە ماوەی سێ مانگی بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی وزەی سعودییە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان عێراق ٢٢٥ ملیۆن دۆلار لە پارەی زیادەی نەوتی بۆ دەگەرێتەوە.

پێشوەختە داوا لە روسیا کرابوو ئاستی هەناردەی نەوت کەمبکاتەوە

لە رێکەوتی ١ی مانگی ئەیلول ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەگەڵ هاوبەشانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت.













گەلەری