سەردێڕ:

زەوی گەرمترین مانگ لە مێژوودا تۆمار دەکات

AM:10:05:05/09/2023

12956 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چەند مانگێکدا هەسارەی زەوی رووبەڕووی شەپۆلە گەرمایەکی بەهێز لە سەرتاسەری جیهان بوویەوە، بەو پێیەش مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە گەرمترین مانگ لە مێژووی کەشناسیدا تۆمارکرا. هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢٣دا تۆمارەکانی پلەی گەرمی لە وڵاتانی جیهاندا پلەیەکی پێوانەییان تۆمارکرد و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکرد. بۆ ئەو مەبەستەش زانایانی کەشناسی هۆکاری ئەو گەرمایە بۆ تەقینەوەی گڕکانێک لە زەریای هێمندا دەگەڕێننەوە.


زانایانی کەشناسی لە سەنتەری نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرگەهەوا لە ئەمریکا رایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانی بێرمان لە زەریای هێمندا لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا کە هۆکار بووە بۆ بەرزبونەوەی نائاسایی رآدەی شێی بەرگەهەوا و بەهۆیەوە هەسارەی زەوی گەرمترین مانگەکانی ساڵی بەڕێکرد، بەتایبەت مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو کە بە گەرمترین مانگ لە مێژوودا تۆمارکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، گڕکانەکە بەهێزێکی زۆرەوە تەقیوەتەوە هاوشێوەی تەقینەوەی ٦٠٠ بۆمبی ئەتۆمی، ئەم کارەساتە بە بەهێزترین کارەسات لە مێژوودا دادەنرێت و لەدوای کارەساتەکە زانایانی کەشناسی هۆشدارییان لەبارەی ئەگەرە مەترسیدارەکانی تەقینەوەی گڕکانەکە لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە.

زانایان لە بەشی فیزیا لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا ئەنجامی کارەکانی زانایانی کەشناسی لە ئەمریکا پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد بڕی شێ لە چینەکانی بەرگەهەوادا بەهۆی تەقینەوەکە زیادیکردووە.

هاوکات، بەپێی دوایین بەدواداچونەکانی زانایانی کەشناسی پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تێکڕای پلەی گەرمای رووی زەوی نزیکەی ٢ پلە بەرزببێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ساڵی رابردوودا پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری جیهان ئاستێکی پێوانەییان تۆمارکرد و مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو بە گەرمترین مانگ لە ١٢٠ ساڵی رابردوودا دیاریکراوە













گەلەری