سەردێڕ:

ڤیدیۆ..لە تەقینەوەی گڕکانێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر تاکە خانویەک رزگاری دەبێت

PM:01:38:25/09/2021

12364 جار خوێندراوەتەوە

لە دورگەی لامبالا یەکێک لە حەوت دورگەکانی ئەرخەبیل لە ناوچەی کەناری لە ئیسپانیا لەسەر زەریای ئەتڵەسی، لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانێکی کاولکار تاکە خانویەک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر رزگاری دەبێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕانەی توشی سەرسوڕمان کردووە دوای ئەوەی دەبینن لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانێکی کاولکار لە دورگەی لامبالا تاکە خانویەک رزگاری دەبێت کاتێک چواردەورەکەی ھەمووی بەھۆی بەردە تواوەکانەوە بەسەریەکدا تواوەتەوە و دیمەنەکەش بە "خانوی موعجیزە" ناو دەبەن.
بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی، خاوەندارێتی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئای ئێنجێ و رانیر کۆک، ژن و مێردێکی دانیمارکی خانەنشین کراو کە تەمەنیان زیاتر لە ٨٠ ساڵە و دوو ساڵە بەھۆی کۆرۆناوە چۆڵیان کردووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکان، ژنەکە رایگەیاندووە، سوپاسگوزارە کە بەسەلامەتی ماوەی پشووەکەیان لەو خانووەیاندا بەسەر بردووە.
لەماوەی رابردوودا، بەرنامەی چاودێریکردنی سەربە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەردی خەڵوزی تواوەی گڕکانەکە نزیکەی ٤٠٠ خانوی لە دورگەی لامبا کاولکردووە و لە بەشی خۆرئاوای دورگەکەش ژمارەیەک خانوی کاولکردووە کە ٨٠ کەس تێیاندا نیشتەجێ بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، گڕکانەکە لەسەر روبەڕی ١٨٠ ھێکتار روویداوە و ١٤ کیلۆمەتر رێگای داخستووە. 
دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش باسییان لەوەکردووە، لە ھەفتەی رابردوودا ھەزار و ١٣٠ بومەلەرزەیان لەناوچەکە تۆمارکردووە و تەقینەوەی گڕکانەکەش زنجیرە چیاکانی کۆمبەر فیجای گرتووەتەوە.

کـ ، ئـ












گەلەری