سەردێڕ:

چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە

PM:03:31:02/09/2023

15780 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی زانستی بڵاویکردەوە، زانایانی ئەمریکا چارەسەرێکی نوێیان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە کە خانە شێرپەنجەییەکان بەبێ زیان گەیاندن بە خانەکانی دیکە لەناودەبات.


رۆژنامەی 'Cell Chemical Biology' ی زانستی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان بەکارهێنانی حەپی رێگرییکردن لە منداڵبوون یارمەتیدەرە لە رووبەڕووبونەوەی ئەو ماددە کیمیاییانەی دەبنە هۆی تێکچوونی DNA و کرۆمۆسۆمەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەرمانە نوێیەکە لەسەر ٧٠ جۆر خانەی شێرپەنجەیی جیاواز لە تاقیگەدا تاقیکراوەتەوە و پرۆتینێک بەناوی 'AOH199' دەکاتە ئامانج کە یارمەتی گەشەکردن و زۆربونی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات لە جەستەدا و لە زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجەدا هەیە.

لای خۆیەوە دکتۆر مالکاس، پسپۆڕ لە دەستنیشانکردنی گۆرانکاری و چارەسەری تاقیکاری لە پەیمانگەیەکی شاری کالیفۆرنیا باسی لەوەکرد، تا ئێستا ئەنجامەکان پشڕاستکراوەن چونکە دەرمانە نوێکە لەتوانایدایە رێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکە بەبێ ژەهراویکردنی خانەکە بکات.

نەخۆشی شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکان و بە دووەم هۆکاری مردن لە جیهاندا دادەنرێت کە تێیدا خانەکانی لەش بەشێوەیەکی نائاسایی و کۆنتڕۆڵنەکراو دابەش دەبن و توانای دزەکردنە ناو شانە ئاساییەکانی لەش و لەناوبردنیانی هەیە.













گەلەری