سەردێڕ:

ئەمشەو دیاردەی مانگی شین لە ئاسمانی تەواوی جیهان بەدی دەکرێت

PM:10:41:30/08/2023

4116 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ناسا رایگەیاند، ئەمشەو دیاردەی مانگی شین بەدی دەکرێت و مانگ بە شێوەیەکی گەورەتر و درەوشاوەتر دەردەکەوێت و تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیانی بەو شێوەیە دەبێت.


رۆژی چوار شەممە ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە؛ ئەمشەو دیاردەی مانگی شین لە ئاسمانی تەواوی ولاتانی جیهان دەبنینرێت و قەبارەی مانگ بە نزیکەی ٪١٤ لەو قەبارەی هەیە گەورەتر و گەشاوەتر دەردەکەوێت.

لە راگەیەنراوەکەی ناسا ئاماژە بەوەشکراوە، دیاردەی مانگی شینی پڕ لە دوای کاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو تاوەکو نزیکی بەیانی رۆژی هەینی دەردەکەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەسارەی زوحەل لەگەڵ مانگ دەردەکەوێت و دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردەیە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٣٧ روودەداتەوە.

باس لەوەشکراوە، مانگی شینی پڕ ئاماژە نیە بۆ رەنگەکەی بەڵکو ئاماژەیە بۆ کەمی دوبارە بوونەوەی ئام دیاردەیە کە دوو مانگ لەسەر یەک مانگ بە پڕی دەربکەوێت.

فەلەکناسان هۆشداری ئەوە دەدەن، رەنگە ئەم دیاردەی مانگە ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی لافاو بەهۆی نزیک بوونەوەی مانگ لە زەوی کە ئەمەش دەبێتە هۆی دیاردەی هەڵکشان و داکشانی زەریا و دەریاکان.













گەلەری