سەردێڕ:

دیمەنێکی دەگمەنی مانگی زەوی دەردەکەوێت

AM:09:02:28/08/2023

6124 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دیمەنێکی دەگمەنی مانگی زەوی لە ئاسماندا کە بە "مانگی شین" ناسراوە روودەدات و مانگ بە شێوەیەکی گەورەتر و درەوشاوەتر بەدی دەکرێت.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە کۆتایی هەفتەدا دیاردەی مانگی شین روودەدات، سەرەڕای ناوی دیاردەکە بەڵام مانگ لەو دیمەنەدا هیچ رەنگێکی نوێ وەرناگرێت بەڵکو تەنها پێشبینی دەکرێت قەبارەکەی بەڕێژەی ١٤٪ گەورەتر و ٣٠٪ گەشاوەتر دەربکەوێت.

لە رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم دیمەنە یەکەم جارە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەربکەوێت و دوایین جار لە ساڵی ٢٠٢١ دەرکەوتووە، بەگشتی لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ جارێک دەردەکەوێت بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ دا دوو جار دەرکەوتووە.

مانگی شین دیاردەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی مانگە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا تەنها یەکجار روودەدات و لەو کاتەدا مانگ بە شێوەیەکی درەوەشاوەتر و گەورەتر دەردەکەوێت.













گەلەری