سەردێڕ:

ئەم شەربەتە بخۆرەوە و روتانەوەی قژت رابگرە

PM:04:48:23/09/2021

28236 جار خوێندراوەتەوە

ڕەنگە زۆرکات روتانەوەی قژ بەھۆی نەخۆشییە نەبێت و گرفتەکە پەیوەندیی بە ھۆکاری ترەوە ھەبێت، وەک خراپی سیستمی خۆراکی و کەمبوونەوەی ھەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان لەجەستەدا، ھەر بۆیە ئامادەکردنی شەربەتی گوێزەر دەتوانێت ڕۆڵی ھەبێت لە بەھێزکردنی قژ و نەمانی رووتانەوەکەی.


ماڵپەڕی روسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاشکرایکردووە، شەربەتی گێزەر شێداری بە بنبێخی سەر و ڕەگی قژەکە دەدات و یارمەتیدەر دەبێت لە پڕبوون و گەشی قژەکە و نەمانی رووتانەوەی.
شەربەتی گێزەر دەوڵەمەندە بە چوار ماددەی کیمیای ڕووەکی، وەک فینۆڵ و کارۆتینات و بۆلی ئەسیتیلین و ترشی ئەسکۆربیک، سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانی A, K, C, B١,B٢ ,B٦, Eی تێدایە لەگەڵ ماددەی ڕیشاڵی و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر، ھەموویان ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە لە بەھێزکردنی رەگی قژەکە و چالاککردنی سوڕی خوێن لە سەردا و دواکەوتنی سپیبوونی قژ.
بۆ ئەو مەبەستە ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژانە خواردنی شەربەتی گێزەر کە بڕەکەی کەمتر نەبێت لە پەرداخێک یارمەتیدەر دەبێت لە بەھێزکردنی ڕەگی قژەکە و بەھێز و پڕبوونی.
ئ.ل












گەلەری