سەردێڕ:

دوای سەدەیەک لەناوچوونیان؛ گورگەکان لە ئەڵمانیا دەرکەوتوونەتەوە

AM:09:08:14/08/2023

4768 جار خوێندراوەتەوە

دوای سەدەیەک لەناوچوونیان گورگەکان لە باکور و باکوری رۆژئاوای ئەڵمانیا دەرکەوتوونەتەوە و شوانکارانی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی زیاتر رووبەڕوویان دەبنەوە و ژمارەی گورگ لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو لەو وڵاتە شەش هێندە زیادی کردووە.


رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، شوانکارانی ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژئاوای ئەڵمانیا کە ئاژەڵەکانیان لە دارستانەکانی ناوچەکە دەلەوەڕێنن بەراورد بە ماوەی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەنگاری گورگ دەبنەوە.

ماوەی سەدەیەکە گورگ لە ئەڵمانیا لەناوچووە، بەڵام لە ئێستادا دووبارە دەرکەوتوونەتەوە و ئەمەش بە چیرۆکی سەرکەوتنێکی بایلۆجی ئەو جۆرە گیاندارە ناودەبرێت.

بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو ژمارەی گورگ لە ناوچاکانی باکور و باکوری رۆژئاوای ئەڵمانیا شەش هێندە بووە و جگە لە ئەڵمانیاش ئەو جۆرە گیاندارە لە بەلجیکا و هۆڵەندا بڵابوونەتەوە و بووە بە یەکێک لە کێشەکانی یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی لێکۆلێنەوە زانستییەکان کۆتا کۆمەڵەی گورگ لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٥٠ لەناوچوون و هۆکارەکەشی راوچییەکانی ئەو وڵاتەبوون کە وەک پارێزگارییەک لە ئاژەڵەکانیان و بازرگانیکردن بە پێستەکانیانەوە راویان دەکردن.

لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات راوکردنی گورگ کارێکی یاسایی بوو و رۆژانە لە سنووری نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیا چەندین گورگ لە رێگەی چەکەوە راودەکران، بەڵام دوای یەکخستنەوەی ئەڵمانیا یاسای پاراستنی گورگەکان لە هەموو وڵاتەکە جێبەجێکرا.













گەلەری