سەردێڕ:

پسپۆڕان: هەندێک جار ئازاری شان ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

PM:10:50:13/08/2023

6696 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرانی تەندروستیی هۆشداریی بە خەڵکی دەدەن لە کاتی هەستکردن بە ئازاری شان پشتگوێی نەخەن، ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ گرفتی تەندروستیی مەترسیدار.


دەستەی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئازاری شان لە هەندێک کاتدا دەکرێت بەهۆی خراپی باری نوستنەوە دروست بێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی تردا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەوکردنی زراو.

هەوکردنی زراو لە زۆرینەی کاتدا لە پڕ لەلای راست ئازاری توند دروست دەبێت، دواتر وردە وردە ئازارەکە دەڕوات بۆ شانی راست.

لەدیارترین نیشانەکانی تری ئەم نەخۆشییە:

یەکەم: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

دووەم: دڵتێکهەڵاتن و بورانەوە.

سێیەم: خەوزران.

چوارەم: لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

پێنجەم: زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو.

شەشەم: ئاوسانی سک.













گەلەری