سەردێڕ:

لە چین هێڵى ئینتەرنێت لە توێژێک قەدەغە دەکرێت

PM:11:35:05/08/2023

5500 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دەقی یاسایەک، لە چین بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ تەمەنی خوار ١٨ساڵان لە کاتەکانی شەودا قەدەغە دەکرێت و لە کاتەکانی رۆژیشدا سنورداری دەکات.


ئەمڕۆ شەممە، وڵاتی چین رایگەیاند، دەقی یاسایەکیان ئامادەیە کە رێگری لە کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ دەکات لە شەودا ئینتەرنێت بەکاربهێنن و لە کاتەکانی رۆژیشدا بەکارهێنانی ئینتەرنێتیان بۆ سنوردار دەکات.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، پڕۆژەیاساکە لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە لە کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ شەشی بەیانی کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ ناتوانن ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

لە پڕۆژەیاساکەدا، رێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە رۆژدا بەپێی تەمەنەکان جیا کراوەتەوە و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ١٦ ساڵ و ١٧ ساڵدایە دەتوانن دوو کاتژمێر ئینتەرنێت بەکاربهێنن و ئەوانەشی لە هەشت ساڵ کەمترە تەمەنیان دەتوانن ٤٠ خولەک ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە وڵاتی چین بەنیازى جێبەجێ کردنى ئەو یاسایەیە و لە ساڵی ٢٠٢١یش کاتی یاری کردنە ئەلیکترۆنیەکانی بۆ منداڵان سنووردار کرد، ئەمەش ناڕەزایى و نیگەرانى کۆمپانیاکانى بوارى گەیمینى لێکەوتەوە.













گەلەری