سەردێڕ:

نیشانەکانی دڕانی پەردەی گوێ چین؟

AM:09:06:22/09/2021

15472 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر تووشی ئازارێکی زۆر دەبن لە گوێچکەیاندا بەبێ ئەوەی بزانن هۆکاری پشت ئەو ئازارە چییە، لەکاتێکدا ئەگەری هەیە هۆکاری ئەو ئازارە بگەڕێتەوە بۆ کونبوون یان دڕانی پەردەی گوێیەکان.


کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ ئاماژەی بەوەکردووە، دڕانی پەردەی گوێ چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش پاککردنەوەی گوێیەکان بە ئامێرێکی تیژ، یان گۆڕانی لەناکاوی فشاری دەرەوە وەك خۆهەڵدانە ناو ئاو یان گەشتکردن بە فڕۆکە.

 

لە هۆکارەکانی دیکەش بریتین لە سووتانی گوێ، بەرکەوتن بە دەنگەدەنگێکی زۆر وەك بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیکەوە، بەرکەوتنی گوێ بە لێدانێکی توند.

لە دیارترین نیشانەکانی دڕانی پەردەی گوێش بریتین لەمانەی خوارەوە:

- هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەیت لە گوێچکەتدا

- توانای بیستنت تێكدەچێت

- خوێن لە گوێتدا هەیە

- گوێت دەزرنگێتەوە

- هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت

- تووشی سەرئێشە و رشانەوە دەبیت

 













گەلەری