سەردێڕ:

گەرمترین و ساردترین ناوچەکانی زەوی لە کوێن؟

PM:01:39:20/07/2023

10272 جار خوێندراوەتەوە

بەرزترین پلەى گەرما لەسەر زەوی لە بەسڕە تۆمار کراوە کە ٤٩ پلە و نیوە و سارد ترین ناوچەش دەکەوێتە کیشوەرى ئەنتارەکتیکاوە کە بە پلەى -٩٨ پلەى سەدى تۆمار کراوە.


بە گوێرەى زانیارییەکانى کەشناسى جیهانى، دەریخستووە، گەرمترین ناوچەى جیهان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگاى بەسڕەى عێراقە بە تۆمار کردنى نیوەى پلەى کوڵانى ئاو پلەى یەکەمى لەسەر رووى زەوى تۆمار کردووە و هەروەها، ساردترین ناوچەش کە ئەمڕۆ پلەکانى گەرماى تێدا بە ساردترین ناوچە تۆمارکراوە، ناوچەى ڤۆستۆکە لە کیشوەرى ئەنتارەکتیکا بە -٩٨ پلەى خوار سفرى سەدى.
بەرزترین پلەی گەرما کە تاکو ئێستا لەدواى ساڵى ١٩٣٦ سەدەى رابردوو لەسەر زەوی تۆمارکرابێت، لە بیابانی "لیبیان" بووە بە تێکڕای ٥٨ پلەی سیلیزى.
بەگوێرەى ماڵپەرى کووڵ کۆسۆمۆسى زانستى، پۆڵێنى بۆ گەرمترین و ساردترین ناوچەکانى لەسەر زەوى کردووە لە مێژوودا و تیایدا بەگوێرەى توێژینەوەى ماڵپەڕەکە، بیابانى لیبیان کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی بیابانی سەهارا لە بەشی رۆژهەڵاتی لیبیا، رووبەرەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، هیچ رووبارێک ناڕژێتە ناوی و لێشی دەرناچێت، بە گەرمترین ناوچە لەسەر رووى زەوى هەژمار کراوە.

وەرزی هاوینى بیابانی "لیبیان" تێکڕای پلەی گەرما زیاترە لە ٥٠ پلەی سیلیزى و هەندێک کات نزیک دەبێتەوە لە ٦٠ پلە و یەکێکە لەو ناوچانەی کە کەمترین گەشتیار سەردانی دەکات.

ماڵپەڕە زانستییەکە هەروەها پۆڵێنى بۆ سارد ترین ناوچە لەسەر رووى زەوى کردووە و ئاماژەى بەوەکردووە، نزمترین پلەی گەرما کە تاکو ئێستا لەسەر زەوی تۆمارکرابێت لە وێستگەی ڤۆستۆک لە کیشوەرى ئەنتارەکتیکا بە تێکڕای -٩٨ پلەی ژێر سفرى سەدى.

ئەم ناوچەیە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی جەمسەری باشوری کیشوەری ئەنتارەکتیکا، ساڵانە لەو ناوچەیە ٢٦ رۆژ بەفر دەبارێت و کەشوهەوای سەهۆڵی هەیە.

زۆربەی گەشتیارەکانی ئەو ناوچەیە گرووپی توێژینەوەی زانستین و بۆ ئەنجام دانی لێکۆڵینەوە لە کەشوهەوای ناوچەکە سەردانی دەکەن.













گەلەری