سەردێڕ:

دامەزراوەى بۆشایی ئاسمانی چین گەشت بۆسەر مانگ رێکدەخات

کەشتییەکى چین لە ئامادەکارى هەڵدانى بۆ بۆشایی ئاسمان
PM:06:41:13/07/2023

2788 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەى بۆشایی ئاسمانی چین چەند کەشتییەکی ئاسمانی تایبەتی ئامادە کردووە و بە نیازە تاوەکو ساڵى ٢٠٣٠ بیاننێرێتە بۆشایی ئاسمان و سەر مانگ.


رۆژنامەی "South China Morning" بڵاوی کردەوە، کانگ هایلیان ئەندامی یەکەی ئەندازیاری دەزگای بۆشایی ئاسمانی چین رایگەیاندووە، یەکێک لەو پلانانەی بڕیارە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ ئەنجامی بدەن بریتی یە لە ناردنی چەند کەشتییەکی ئاسمانی بۆ سەر مانگ.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتیوانەکانی ئەو مەکۆ ئاسمانییانە لەسەر رووی مانگ دەنیشنەوە و چەند نموونەیەک لە خاکی سەر رووی مانگ هەڵدەگرن و دەیگەڕێننەوە سەر زەوی.

ئەوەشی خستەڕوو، زانایانی چین موشەکێکی ئاڵۆزیان بە ناوی"long march 10" کە کەشتییەکی نەوەی نوێیە دەنێرێت و جگە لەوەش کەشتییەکی نیشتنەوە لەسەر مانگ و کەشتییەکی ئاسمانی تایبەت بە گەشت کردن بۆ سەر مانگ ئامادەکردووە.

ئەگەر هاتوو ئەم پڕۆژە ئاسمانییەی چین سەرکەوتوو بێت، ئەوا ئەو وڵاتە دەبێتە دووەم دەوڵەت لە دوای ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا کە گەشتی سەر مانگ رێکبخات.













گەلەری