سەردێڕ:

مۆبایلێکی ھەرزان بەھەمان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن ١٢ بەدەستبھێنە

PM:01:57:20/09/2021

29680 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا نوێترین بەرھەمی خۆی دەرکردووە کە مۆبایلی ئێجی ٢٠ـە و خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بەرزە و وەک کێبڕکێکارێکی ئایفۆن ١٢ تەماشادەکرێت بەنرخێکی زۆر گونجاو.


کۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئەمریکی- چینی نوێترین بەرھەمی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە سێ جۆری نوێی مۆبایلن و بریتین لە ھەریەک لە EDGE ٢٠ و EDGE ٢٠ LITE و EDGE ٢٠ PRO.
قەبارەی شاشەی مۆبایلە نوێیەکان بریتین لە ٦.٧ ئینج و تایبەتمەندی OLED و وردی ڕەنگەکان بریتییە لە ٣٨٥ پیکسل لە ھەر ئینجێکدا، بیرگەی مۆبایلەکە بە پرۆسێسەرێکی بەھێزی کوالکۆم ٨٧٠ج سناپدراگۆن کراردەکات و پاتری مۆبایلەکە ٤٠٠٠ میلیئەمپێرە و ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و دەتوانێت ٢٥٦ گێگابایت داتای تێدا ھەڵبگیرێت.
پاترییەکی ٣٠ واتی ھەیە و لەڕێگەی USBC ٣.١ـەوە کاردەکات و خاوەنی سێ کامێرایە کە یەکێکیان ١٠٨ مێگا پێکسڵە و  یەکێکی دیکەیان ٨ مێگاپێکسڵە و ئەوی دیکەش ١٦ مێگاپێکسڵە و کامێرەی پێشەوەی ٣٢ مێگاپێکسڵە و  خاوەنی تایبەتمەندی خوێندنەوەی پەنجەمۆرە.
نرخی مۆبایلەکە بەپێی جیاوازی بیرگە و ستۆرەیج و جۆرەکان دەگۆڕێت و لەنێوان ٧٦٠ بۆ ٩٢٠ دۆلاردا دەبێت، لە کاتێکدا نرخی ئایفۆنی ١٢ لەبازاڕەکانی ھەرێمدا تا ئێستاش  نزیکەی ١١٠٠ دۆلارە.













گەلەری