سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک کۆمپانیایەکی نوێ دادەمەزرێنێت

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیاکانی تویتەر و سپەیس ئێکس و تێسلا
PM:11:48:12/07/2023

4916 جار خوێندراوەتەوە

ئیلۆن مەسک بڕیاریداوە کۆمپانیایەکی نوێی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد دابمەزرێنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیاکانی (تویتەر و سپەیس ئێکس و تێسلا) رایگەیاند، کۆمپانیایەکی نوێى تایبەت بە زیرەکی دەستکرد دادەمەزرێنێت و ئامانجیش لێی تێگەیشتنە لە گەردوون بەشێوەی سرووشتی.

مەسک ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکە ناوی ئێکس ئەى ئاى (xAI)دەبێت و ئەو کەسانەشی لە کۆمپانیاکەی کار دەکەن لە کۆمپانیاکانی DeepMind و OpenAI و Google Research و Teslaکاریان کردووە.

ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمەریکییە و لە ساڵی ١٩٧١ لە دایک بووە و تەمەنی ٥٢ ساڵە و خاوەنی کۆمپانیاکانی تویتەر و سپەیس ئێکس و تێسلایە و ئێستا بە سامانی زیاتر لە ٢٢٠ ملیار دۆلار دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە.

ئەو ملیاردێرە ئەمەریکیە، کۆمپانیاکانی تایبەتن بە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بواری توێژینەوە لە گەردوون و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.













گەلەری